هەپەگە: لە دوو رۆژدا 14 سەربازی توركیا كوژراون

09/07/2020

نەوا
هێزەكانی پاراستنی گەل ئاشكرایكرد، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە باشوری كوردستان 14 سەربازی توركیا كوژراون، لە باكوری كوردستانیش 3 گەریلا شەهید بوون.
هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، رۆژی سێشەممە هێزەكانیان لە دژی یەكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا، كە لە گردی قەسرۆكێ جێگیر بوبون، چالاكیەكیان ئەنجامداوە و 12 سەربازی توركیا كوژراون.
هەروەها بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممەش گەریلاكانیان لە دژی هێزێكی سوپای توركیا لە ناوچەی شەشدارا، دوو چالاكییان ئەنجامداوە و دوو سەرباز كوژراون.
هەپەگە لەبارەی زیانەكانی گەریلاوە باسی لەوەكردوە، لە ناوچەی ماسیرۆ لە هەرێمی شرناخ لە باكوری كوردستان، بەهۆی بۆردومانی هەلیكۆپتەرەوە سێ گەریلا شەهید بوون، كە یەكێكیان فەرماندەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group