خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور: لە ئێستادا هیچ پلانێك نییە بۆ دیداری كیم و ترامپ

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور رەتیدەكاتەوە لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەك هەیە بۆ دیداری براكەی و سەرۆكی ئەمریكا.
كیم یو جونگ هەواڵێكی میدایكانی لە بارەی ئەگەری دیداری نێوان كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكور و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكای رەتكردەوە.
ناوبراو كە بە نزیكترین راوێژكاری سەرۆكی كۆریای باكور دادەنرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دیدارێكی لەو جۆرە وەك دیاری و خەڵاتێكە بۆ ترامپ، بەڵام ئەوە روونادات.
خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور لە هەمان كاتدا هێمای بەوەشكرد، كە بە تەواوەتی دەرگای دانوستانیان لەگەڵ ئەمریكا دانەخستووە و وەك خۆی رایگەیاندووە، "كێ چوزانێ، رەنگە لە داهاتوودا پێشهاتی چاوەڕێ نەكراویش بێتە ئاراوە".
تا ئێستا چەند جارێك ترامپ و كیم جۆنگ ئون بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخی نیمچە دورگەی كۆریا و داماڵینی ئەو ناوچەیە لە چەكی ئەتۆمی دیداریان ئەنجامداوە، بەڵام بە هۆی بەردەوامی كۆریای باكور لەسەر تاقیكردنەوە موشەكیەكانی سەرلەنوێ ئاڵۆزی كەوتوەتە نێوان واشنتۆن و پیونگ یانگەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group