نەوا
لەگەڵ ئەو دوو گۆڵە نایابەی شەوی رابردو لە بەرانبەر سامپەدۆریا تۆماریكرد و یارییەكەشیان بە 4 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك بردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری ئەی سی میلان ناوی لە ژمارە پێوانەییەكانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا تۆماركرد.
تۆڕی هەواڵی وەرزشیی "espn" باس لەوە دەكات، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 38 ساڵ بۆتە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، كە 50 گۆڵی بۆ ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان تۆماركردبێت.
لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە زلاتان گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا و تائێستا لە 17 یاریدا 9 گۆڵی بۆ ئەی سی میلان تۆماركردوە.
تائێستا هێرشبەرە سویدییەكە یاری بۆ سێ یانەی ئیتاڵی كردوە، لەگەڵ یوڤانتۆس لە دوو وەرزدا 23 گۆڵی تۆماركرد.
هەروەك لە 2006 گەیشتە ئینتەرمیلان و لە 3 وەرزدا 57 گۆڵی بۆ تۆماركردن.
دواتر لەگەڵ ئەی سی میلان لە دوو قۆناغی جیاوازدا توانیویەتی 51 گۆڵ تۆماربكات.