وەزارەتی تەندروستیی عیراق: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە جەژنەپیرۆزە لە یەكتر بكەن

30/07/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق داوا لە هاووڵاتیانی عیراق دەكات، هەڵەی جەژنی پێشوو دووبارە نەكەنەوە و لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشەوە پیرۆزبایی جەژن لە یەكتر بكەن.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق بە بەیاننامەیەك، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكە كرد لە رۆژانی جەژندا پابەندی قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بن و بە بەكارهێنانی دەمامك و دووركەوتنەوە لە یەكتری خۆیان لە توشبون بە كۆرۆنا بپارێزن.
وەزارەتەكە داواش لە هاووڵاتیان دەكات، هەڵەی جەژنی پێشوو دووبارە نەكەنەوە و لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت نەچنە دەرەوە، هەروەها دەڵێت، لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە جەژنەپیرۆزە لە یەكتر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group