لە كالیفۆرنیا نزیكەی 17 ملیۆن مەتر سێجا دارستان سوتا

02/08/2020 جیهان

نەوا
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە باكوری ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، زیاتر لە 9 هەزار دانیشتووی ئەو ناوچەیە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و نزیكەی 17 ملیۆن مەتر سێجا دارستان سوتاوە.
لە رۆژی هەینییەوە ئاگرێكی گەورە لە ناوچەی "ریڤەر ساید" لە باكوری ویلایەتی كالیفۆڕنیا كەوتووەتەوە، ئاگرەكە تەشەنەی سەندووە و زیاتر لە 16 ملیۆن و 800 هەزار مەتر دارستانی ناوچەكەی سوتاندووە  دوكەڵ ئاسنمانی ناوچەكەی تەنیوە.
تاوەكو ئێستا نزیكەی 9 هەزار دانیشتوی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئاگرەكە و مەترسییەكانیەوە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە، ئەگەر ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكرێت، پێویستە لانی كەم دوو هەزار هاووڵاتیی دیكە لە ناوچەكە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group