نه‌وا
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (سابیر كوردستانی) دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی سلێمانی رایگه‌یاند "هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه".
سابیر كوردستانی، ساڵی 1955 له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌هه‌ڵه، چاوه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات.
خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه و له زۆر بۆنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی رووداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه به تایبه‌تی ئه‌و گۆرانییانه‌ی خۆی تێكسته‌كانی نووسیوه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی بواره‌كانی شانۆ و سینه‌ما و گۆرانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پێشتر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌تا چاوشین به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌وی رابردوش سابیر كوردستانی به‌هه‌مان هۆكار گیانی له‌ده‌ستدا و بووه دووه‌م گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان به‌و ڤایرۆسه كۆچی دوایی بكات.