نوێترین هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌ باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو

11/08/2020 عێراق

نه‌وا
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بارودۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق، لەگەڵ ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.  
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌، لەگەڵ حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر چەند پرسێك كۆبوونەتەوە، لەوانەش مووچە و قووتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكە، جەخت لەوە كرایەوە، كە نابێت پرسی مووچەی كوردستان بە سیاسی بكرێت و، دەبێت حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ئەو بابەتە چارە بكات، لەم روانگەیەشەوە هەڵوێستی ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەرێنی بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە درا، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی تەواوی هەیە بۆ چارەكردنی كێشەكان بە پێی دەستوور، بڕیاریشدرا كە هەماهەنگی تەواو هەبێت لە داهاتوودا.
فارس عیسا لە بارەی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وتی: "بەرەوپێش چوونی باش لە دانووستاندنەكاندا هەیە، هەردوو حكوومەت لە قۆناغی دانووستانی جددیدان، بۆیە هیچ زانیارییەك لەم بارەیەوە باس ناكەم".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group