كڵۆپ هێرشدەكاتەسەر چێڵسی

10/09/2020 وەرزش

نەوا
یۆرگن كڵۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هێرشدەكاتەسەر یانە چێڵسی و دەڵێت "تەنانەت كۆكردنەوەی باشترین 11 یاریزانی جیهانیش واتای ئەوە نییە هەفتەی یەكەم باشترین یاری تۆپی پێت پێشكەش بكەن".
لەماوەی رابردودا یانەی چێڵسی، كە ملیاردێری روسی "رۆمان ئەبرامۆڤیچ" خاوەندارێتی دەكات، زیاتر لە 259 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی یاریزانان خەرجكرد و هەریەكە لە "تیمۆ ڤێرنەر"، "كای هاڤێرت"، "حەكیم زەیاش"، "بن شیلویل"ی كڕی و هەریەكە لە "تیاگۆ سیلڤا" و "مالانگ سار"یش بەبێ‌ بەرامبەر رویانكردە یانەكە.
لە بارەی گرێبەستەكانی چێڵسییەوە، كڵۆپ دەڵێت "لە جیهانێكدا دەژین، كە گومانێكی زۆر هەیە لەمكاتەدا، هەندێك یانە زۆر گرنگی بە گومانەكان دەربارەی داهاتویان نادەن، چونكە یانەیەكن سەربە دەوڵەتان و حكومەتەكانن، بەڵام ئێمە یانەیەكی جیاوازین".
ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە دەشڵێت "دوو ساڵ پێش ئێستا گەیشتینە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ساڵی رابردوش بەدەستمان هێنا، هەروەها ئەمساڵ بوینە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، ئەوەش بەهۆی ئەو رێگەیە بەدیهاتوە، كە كاری پێدەكەین".
پێشی وایە، ناتوانن لەماوەی شەو و رۆژێكدا بگۆڕدرێن، دەیانەوێت وەك چێڵسی بن و دەڵێت "ئەو یانەیە ژمارەیەك یاریزانی بردوە و ئەوەش تایبەتمەندییەكە، بەڵام واتای ئەوە نییە بەخێرایی رادێن، ناتوانیت باشترین 11 یاریزان بهێنیت و بتەوێت هەفتەی داهاتو باشترین تۆپی پێت پێشكەش بكەن، كارەكە پەیوەندی بە هەوڵدان و راهێنانەوە هەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group