نه‌وا
حه‌مید نایف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عیراق ئاشكرایكرد، به‌شى ناوخۆ "جۆ" به‌رهه‌مهێنراوه و ده‌ستده‌كرێت به هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه‌دا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جوتیاران هه‌نارده بكرێت.
حه‌مید نایف له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى "بلومبێرگ"ى ئه‌مریكى وتویه‌تى "حكومه‌ت نیازى هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتو 700 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه له زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشێت، كه‌مترین نرخیش 125 دۆلار ده‌بێت بۆ تۆنێك".
وتیشى "پێمانوایه زیادكردنه‌كه سه‌رنجى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و ئوردن و ده‌وڵه‌تانى باكورى ئه‌فریقا رابكێشێت".
هه‌روه‌ها هۆكارى زیادبونی به‌رهه‌می "جۆ"ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه ئاو له ساڵی رابردودا زۆربوه و وایكردوه هه‌م ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شی ناوخۆ بكات و هه‌م هه‌نارده‌ش بكرێت.
لاى خۆیشیه‌وه هه‌مان ماڵپه‌ڕ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جۆ به‌و شێوه‌یه زیادیكردوه ئه‌و نرخه‌یه، كه حكومه‌ت ده‌یدات به جوتیاران و 389 بۆ 414 دۆلار بۆ هه‌ر تۆنێك وه‌رده‌گرن و دواتر وه‌ك ئالیك ده‌یفرۆشێته‌وه به خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر.