روحانی داوای كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە فوئاد حسێن كردوە

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، داوایكردووە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عیراق جێبەجێ بكرێت، كە تایبەت بوو بە كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئێران، لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوەوە، بەوتەی میدیاكانی ئێران، روحانی داوای لە فوئاد حوسێن كردووە ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان دەرچووە، جێبەجێ بكرێت. 
سەرۆك كۆماری ئێران دوپاتیكردووەتەوە، تاران دژی هەبوونی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق، پێی وایە بوونی هێزی ئەمریكی خزمەت بە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group