نه‌وا
فەرەنسا بڕیاریداوە کە 500 منداڵی بێسەرپەرشتی ناو كه‌مپه‌كانی یۆنان بگرێتە خۆی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، فەرەنسا لە ڕابردوودا بڕیاریداوە کە 350 منداڵ لە کەمپە سووتاوەکەی مۆریا بگرێتە خۆی وە جگە لەوەش بەنیازن 150 منداڵی دیکەش له‌و كه‌مپه وه‌ربگرن.
راشیگه‌یاند، 500 په‌نابه‌ری دیكه‌ی كه‌مپی مۆریا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه وه‌رده‌گیرێن.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوە کە 500 منداڵی خوار 18 ساڵ لەخۆبگرێت.
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كه‌مپی مۆریا كه گه‌وره‌ترین كه‌مپی پهنابهرانبوو له یۆنان، زیاتر له 12 هه‌زار په‌نابه‌ر شوێنی مانه‌وه‌یان له‌ده‌ستداوه و له دۆخێكی ناهه‌مواردان و پێشتر چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی له‌وانه ئه‌ڵمانیا بڕیاریاندابوو، سه‌دان كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگرن.