نەوا
تیمی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە ئاگادارییهكدا داوای بەخشینی پلازما لە چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
لهوبارهیهوه د. هێرش حەیدەر قادر، سەرۆکی تیمی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە ئاگادارییهكدا بڵاویكردۆتهوه، سلێمانی پێویستی زۆری بە پلازمای چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
دهشڵێت: هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین کە لە ئێستادا پێویستیەکی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاک بووەکانی covid19 هەیە ، چونکە پلازمای چاکبوەوەکان ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە لە بانکی خوێن.