ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی داهاتو واژۆكرد

05/10/2020 وەرزش

نەوا
دوای ركابەری نێوان هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا "ریاڵا مەدرید و بەرشەلۆنە"، ریاڵ توانی شەڕی واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ "رافاییل ئۆبرادور"ی تەمەن 16 ساڵ بباتەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت داهاتویەكی پرشنگداری هەبێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، "رافاییل ئۆبرادور" كە لای چەپ یاری دەكات و لە ریزەكانی یانەی ریاڵ مایۆركایە، بە یەكێك لە یاریزانە بەهرەمەندە لاوەكان دادەنرێت و چاودێران پێشبینی ئەوەدەكەن داهاتویەكی پرشنگداری لە تۆپی پێی ئیسپانیا هەبێت.
چەندین ساڵە ریاڵا مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە دەدات، بەڵام بەهۆی دروستبونی ركابەر بۆی لە چەند هەفتەی رابردودا ئەنجامدانی گرێبەستەكەی خێراتر كرد.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، خۆشەویستی یاریزانە لاوەكە بۆ ریاڵ مەدرید هۆكاری یەكلاكەرەوە بوە بۆ هەڵبژاردنی یانە شاهانەییەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group