نه‌وا
به بیانوی ئه‌وه‌ی "پروپاگه‌نده بۆ تیرۆر ده‌كات"، توركیا رێگه‌ی نه‌دا شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدیی جیهانی، له ئیستانبوڵ به زمانی كوردی نمایش بكرێت.
بڕیاربوو تیمی شانۆیی "ژیانا ن‌و"، كه تیمێكی كوردییه، له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی میللیی ئیستانبوڵ شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدیی جیهانی به‌زمانی كوردی پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ده‌قی شانۆییه‌كه له‌لایه‌ن نوسه‌ری ئیتاڵی "داریۆ فو" نوسراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێگه‌یان نه‌دا پێشكه‌شبكرێت.
به‌وته‌ی ئیسماعیل كاتاكلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، رێگرییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، كه "پروپاگه‌نده‌ی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان و تیرۆر كردووه"، ئه‌مه له‌كاتێكدا ناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌قێكی جیهانی بوه و كراوه زمانی كوردی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییه پێشكه‌شبكرایه، یه‌كه‌مجار ده‌بوو له توركیای نوێ‌دا له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی میللیی ئیستانبوڵ شانۆگه‌رییه‌ك به زمانی كوردی پێشكه‌ش بكرێت.
یه‌كێك له ژنه شانۆكاره‌كانی به‌شدار له شانۆگه‌رییه‌كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس كردوه و وتویه‌تی "كاتێك بڕیاری رێگرییه‌كه‌مان بۆ هات، له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ بووین و ئاماده‌ی ده‌ستپێكی نمایش بووین"، بۆیه ئه‌وه به شه‌رمه‌زاری بۆ توركیا وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، "ئه‌م شانۆگه‌رییه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان نمایشكراوه، ئه‌گه‌ر به زمانی كوردی پێشكه‌شبكرێت، چ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سیستمی گشتی دروستده‌كات؟".
له‌كۆتاییدا ئه‌و شانۆكاره رایگه‌یاندووه، "پێكه‌وه به‌دیار شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدییه‌وه پێده‌كه‌نین، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌دا".