نه‌وا
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت "عیراق دیلی حه‌ز و گه‌نده‌ڵییه و له‌ژێر كۆنترۆڵی منداڵاندایه. چه‌ند لایه‌كیش به "جۆكه‌ره‌كان" ناوده‌بات.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له‌هه‌ژماری خۆی هێماى بۆ ئه‌وه‌كردوه، نابێت توندوتیژی ببێت به جێگره‌وه‌ی گفتوگۆكردن، تا كه‌ی توندتیژی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر عیراقدا؟، روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ش به "ره‌فتاری تیرۆریزم و داگیركه‌ر" ناوده‌بات.
ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، سیاسییه‌كان، حزبه‌كان، گه‌ل و ئه‌وانه‌ی داوای چاكسازی ده‌كه‌ن هه‌مویان دژ به‌یه‌ك ده‌جه‌نگن، ده‌شڵێت "هه‌وڵه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی وڵاتانتان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌لاناوه و دژبه‌یه‌ك شه‌ڕده‌كه‌ن، له‌خوا ناترسن رێز له عیراق ناگرن؟ له‌كاتێكدا به‌ڵاو نه‌خۆشی و دوژمن له هه‌مولایه‌كه‌وه ده‌وری داوین".
رێبه‌ری ره‌وتى سه‌در له تویته‌كه‌یدا زیاتر ده‌ڵێت و نوسیویه‌تی "به‌داخم بۆ عیراق، گورگ و دڕنده‌و ئه‌سپێ و كوله زاڵ بون تێیدا". گه‌نده‌ڵكاران، داگیركه‌ر، نۆكه‌ره‌كان و خوێنمژی عیراقییه‌كان"یش به "جۆكه‌ره‌كان" ناوده‌بات و ده‌ڵێت "زۆر به داخم بۆ عیراق و دڵنه‌وایی خۆم پێشكه‌ش به خۆشه‌ویستانی نیشتمان ده‌كه‌م".