ئەمریكا: چالاكیی گروپەكانی نزیكی ئێران لە عێراق كێشەی ئیتنیكی و تائیفی دروستدەكەن

18/10/2020 عێراق

نەوا
ئەمریكا، گروپەكانی نزیك لە ئێران تۆمەتبار دەكات بە سوتاندنی بارەگاكەی پارتی، دەڵێت، ئەو چالاكییانە كێشەی ئیتنیكی و تائیفی بۆ عیراق دروست دەكەن.
وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی  ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەسەر سوتاندنی لقی 5ی پارتی لە بەغدا بڵاوكردووەتەوە، "بەتوندی" هێرشەكە ئیدانە دەكات، "كە لەلایەن گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدراوە".
وەزارەتی دەرەوەی  ئەمریكا بەپێویستی دەزانێت "لایەنە سیاسییەكان بتوانن گفتوگۆیەكی بونیاتنەری بێهەڕەشەی گروپە چەكدارەكان و چەتەكان ئەنجامبدەن"، دوپاتیدەكاتەوە "ئەو چالاكییە ناسەقامگیركەرانەی گروپەكانی نزیكی ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی عێراق ئەنجامیدەدەن، كێشەی ئیتنیكی و تائیفی دروست دەكەن"، داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات لەم قۆناغە هەستیارەی عێراقدا بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن، "كە هێشتا كۆرۆنا بەرۆكی گرتووە و قەیرانی دارایی هەیە و هەڕەشەی داعشیش بەردەوامە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group