سوارێز ریكۆردەكەی میسی دەشكێنێت و رۆناڵدۆی لەبەردەمدا دەمێنێت

18/10/2020 وەرزش

نەوا
لویس سوارێز ئەستێرە نوێیەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ریكۆردێكی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی هاوڕێی دەشكێنێت و تەنها كریستیانۆ رۆناڵدۆی بلیمەتی لەبەردەمدا دەمێنێت.
لەو دوو گۆڵەی دوێنێ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە سێلتافیگۆی كرد، سوارێز لە خولەكی 6ی دەستپێكی یارییەكەدا گۆڵی یەكەمی كرد و بوە خاوەنی 150 گۆڵ لە لالیگادا، بەوەش دووەم یاریزانە لە سەدەی 21دا بگاتە ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵ لە پاش رۆناڵدۆی پورتوگالی.
رۆناڵدۆ لە 140 یاریی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیسپانیادا گەیشتوەتە 150 گۆڵ، سوارێز لە 195 یاری گەیشتوەتە هەمان یاری، بەڵام میسی 203 یاری كردوە ئەوكات 150 گۆڵی تۆماركردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group