په‌رله‌مان داوا له‌ فه‌یسبوك و تویته‌ر ده‌كات نوسینگه‌ له‌ عیراقدا بكه‌نه‌وه‌

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
عه‌لا روبه‌یعی ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و راگه‌یاندن په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، دامه‌زراوه‌كه‌یان نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى "فه‌یسبوك" و "تویته‌ر" قسه‌بكات بۆئه‌وه‌ی نوسینگه‌كانیان له‌ عیراق بكه‌نه‌وه‌.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، رێككه‌وتنێك هه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك له‌پێناو پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى زانیارییه‌كان و داتا ئه‌لیكترۆنیه‌كان، كه‌ موڵكى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بن.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ عیراق په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى فه‌یسبوك و تویته‌ر هه‌بێت، كه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان باسى له‌وه‌شكردوه‌، عیراق رێگه‌ده‌دات هه‌ر پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى له‌ وڵاتدا كاربكات، به‌لام رێنمایى هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پێگانه‌ بۆئه‌وه‌ى نوسینگه‌ له‌ عیراقدا بكه‌نه‌وه‌ و پابه‌ندبن به‌و رێنمایى و یاسایانه‌ى ده‌ریده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group