عیراق.. 56 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

18/10/2020 عێراق
نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 56 كه‌سی تر له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 32 حاڵه‌تیان له‌ هه‌رێم تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، سلێمانی، دهۆك و هه‌ولێر له‌ پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ئه‌و پارێزگایانه‌دان كه‌ زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سێ هه‌زار و 110 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون، كه‌ له‌مه‌شدا هه‌رێم له‌ دوای به‌غدا زۆرترین حاڵه‌تی تێدا تۆمار كراوه‌.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ سێ هه‌زار و 186 تووشبوو نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا 426 هه‌زار و 634 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 360 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 10 هه‌زار و 254 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group