نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 52 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه تۆماركراون، كه 15 حاڵه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق سێ هه‌زار و 667 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له دوای به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی تۆماركراوی تووشبووی نوێ له دهۆك و هه‌ولێر بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق باسی له‌وه‌شكردووه، دوو هه‌زار و 867 تووشبووش له 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونه‌ته‌وه.
تائێستا 438 هه‌زار و 265 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 369 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 10 هه‌زار و 418 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.