ژمارەی حاڵەتە ئاكتیڤەكانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا گەیشتە 10 ملیۆن

25/10/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیهاندا چارەسەری پزیشكی وەردەگرن، 10 ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری "Worldometer" بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی حاڵەتە ئاكتیڤەكانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 126 هەزار و 206 كەس.
هاوكات 10 ملیۆن و 48 هەزار و 957 كەس لەو حاڵەتانەی چارەسەریی وەردەگرن، تەنها نیشانەی سوكیان پێوە دیارە و مەترسی لەسەر ژیانی 77 هەزار و 249 نەخۆشیش هەیە.
تائێستا 42 ملیۆن و 956 هەزار و 776 كەس لە سەرتاسەری جیهاندا توشی كۆرۆنا بون، كە 31 ملیۆن و 675 هەزار و 575یان ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوە، بەڵام نزیكەی ملیۆنێك و 155 هەزاریش گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group