نهوا
سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان وتی، ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی پڕۆژەکەی چین کە بڕیارە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار دروست بکرێت تەواو بووە و تەنھا ماوە زەوییان بۆ تەرخان بکەن کە زەویی تەرخان کرا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: ''دروستکردنی پڕۆژە زەبەلاحەکەی کە وڵاتی چین بە بری پێنج ملیار دۆلار دروستی دەکات گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و مۆڵەتمان پێ داوە و ڕێکارەکان تەواو بوون و تەنھا ماوە لە سنووری بەحرکە زەوییان بۆ تەرخان بکرێت و ھەرکاتێک تەرخان کرا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنی دەکرێت."
سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان وتیشی: "ئەو پڕۆژەیە زۆر گەورە و گەشتیارییە کە چەندین جۆری یاریی گەشتیاری لەناو پڕۆژەکە دروست دەکرێت کە ڕەنگە شەش ساڵ بخایەنێت تاوەکو پڕۆژەکە کۆتایی دێت، چونکە زۆر گەورەیە."
باسی لهوهشكرد: "ھەرکاتێک زەوییان بۆ تەرخان کرا ئەوان دێن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی خۆیان لە پارێزگای ھەولێر دەکەن."