توركیا 210 كۆچەری نایاسایی دەستگیردەكات

29/10/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان ئاشكرایكرد، لە شارۆچكەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان 210 كۆچەری نایاسایی دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، تیمەكانی هۆبەی دەروازە سنورییەكان و بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێكیان لە شارۆچكەی ئەرجیش ئەنجامداوە و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بارهەڵگرێك وەستێندراوە و دوای پشكنینی، 170 كۆچەری ئەفغانی، 26 كۆچەری پاكستانی، 9 كۆچەری عیراقی، 4 كۆچەری بەنگلادیشی و كۆچەرێكی ئۆزبەكستانی دەستگیركراون، كە بەشێوەیەكی نایاسایی چوبونە ناو خاكی توركیاوە.
بەڕێویبەرایەتی ئاسایشی وان جەختیشیكردوەتەوە، كۆچەرەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای وان كراون و شۆفێری بارهەڵگرەكەش دەستبەسەركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group