ئەندامێكی ئەنجومەنی عەشایەری نەینەوا: پێشمەرگە رێگەنادات ئاوارەكان بگەڕێنەوە

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
ئەحمەد حەدیدی ئەندامی ئەنجومەنی عەشایەری نەینەوا داوا دەكات سەرجەم كەمپەكانی ئاوارەكان لە پارێزگاكە دابخرێن و ئەو مەلەفە بە خێرایی كۆتایی پێبهێنرێت، هێزەكانی پێشمەرگەش بە رێگەگرتن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان تۆمەتبار دەكات.
بەوتەی ئەحمەد حەدیدی تائێستا هەزارەها ئاوارە بەهۆكاری سیاسی و عەشایەری و ئەمنی و هۆكاری دیكە لە كەمپەكاندان، ژمارەیەك لەو خێزانانەش بەهۆكاری سیاسی رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، بەتایبەت لەوانەی لە كەمپەكانی "حەسەن شام" و "خازر" لە خۆرهەڵاتی شاری موسڵن.
رونیشیكردوەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵی ناوچەكانی گوێڕ و خازریان كردوە و رێگەنادەن خێزانە ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، سەرەڕای ئەوەی ماوەی چوار ساڵە ناوچەكانیان ئازادكراوە.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی عەشایەری نەینەوا هێمای بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە حكومەتی فیدراڵی بارودۆخی ئەو خێزانانە لەبەرچاوبگرێت، بەتایبەتی كە زۆرینەیان كێشەی ئەمنییان نییە و تەنها بەهۆكاری سیاسی نەگەڕاونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group