نه‌وا
باره‌گای بارزانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه، گوایه مه‌سعود بارزانی له نامه‌یه‌كیدا بۆ یه‌كێتی، داوای دوو ئیداره‌یی كردووه.
باره‌گای بارزانی له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "سایتێك به ناوی دره‌و میدیا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوایه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا سه‌رۆك بارزانی له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتی، داوای دوو ئیداره‌یی كردووه و سایته‌كه‌ش خاڵبه‌ندیی بۆ نامه‌كه هۆنیوه‌ته‌وه و لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردووه. لێره‌دا به گشت لایه‌ك ڕاده‌گه‌یێنین ئه‌و بابه‌ته دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و، سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره نامه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه و به‌و ناوه‌ڕۆكه، بۆ یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر نه‌ناردووه".
پێشتر ماڵپه‌ڕی دره‌و میدیا له راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردبوو، مه‌سعود بارزانی، كه به‌ر له سێ ساڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی ده‌كرد، له‌م رۆژانه‌دا له‌نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتی، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قۆناغی دووئیداره‌یی كردووه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه و زیان به قه‌واره‌ی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستان نه‌گات.