نوسینگەی مەسرور بارزانی: بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتوە

07/11/2020

نەوا
نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە بەرپرسی نوسینگەكە بەهۆی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لەكارەكەی دوورخرابێتەوە، دەڵێت، ناوبراو بەهۆی نەخۆشیەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و دوای چاكبونەوەی دەگەڕێتەوە سەركارەكەی.
لە چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاوكرایەوە، گوایە شەعبان شەعبان چالی بەرپرسی نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەر، لەكارەكەی دوور خراوەتەوە و بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت دەستبەسەركراوە، بەڵام نوسینگەكەی مەسرور بارزانی لە روونكردنەوەیەكدا هەواڵەكە رەتدەكاتەوە و رایگەیاندوە، "ماوەیەكە لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت بڵاودەكرێنەوە، كە هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریكی چارەسەرییە و دوای تەواوكردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group