فاوچی: ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایزەر دڵخۆشكەرە

10/11/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریكی بۆ هەستیاری و نەخۆشیە گواستراوەكان ئاشكرایكرد، ئەو ڤاكسینەی كۆمپانیای فایزەر گەشەی پێداوە شتێكی مەزنە و پێش كۆتایی ئەمساڵ ئامادەدەبێت.
فاوچی بە تۆڕی میدیای CNNی وتوە، هەواڵەكان لەسەر ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایرەز شتێكی مەزنە و پێش كۆتایی ئەمساڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئامادە دەبێت.
نێوانی فاوچی و ترامپ زۆر باش نییە، ماوەیەكە سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام لێدوانی توند بەرانبەر بە فاوچی دەدات، تەنانەت ئاماژەی بە دوورخستنەوەی داوە، بەڵام فاوچی لە لێدوانەكەیدا بۆ CNN دوپاتیكردەوە، لەكارەكەی بەردەوام دەبێت.
پێشتر كۆمپانیای فایزەر، كە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای "بیۆ ئێن تێك"ی ئەڵمانی پەرەیان بە ڤاكسینەكەیان داوە، بڵاویانكردوەتەوە، ڤاكسینەكە 90% چالاكە و كاریگەری لەسەر دروستكردنی دژە تەن هەبووە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە لەسەر توشبوان، كە كۆتا قۆناغە و دواتر داوای رێگەپێدان دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی چاودێریی تەندروستیی بەڕازیل ئاشكرایكردوە، تاقیكردنەوەی ڤاكسینە چینیەكە "Coronavac" وەستێنراوە، ئەوەش بەهۆی روداوێكی مەترسیداری جدی لەكاتی تاقیكردەنەوەدا، بەبێ‌ ئەوەی روداوەكە دیاری بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group