هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی ژمارەی سەربازەكانی لە عیراقدا ئاشكراكرد

15/11/2020 عێراق

نەوا
هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، هێزە عیراقییەكان سەركەوتنیان لە شەڕی دژی تیرۆر سەلماندوە و لەئێستادا ژمارەی سەربازانی هاوپەیمانان لە عیراق نزیكەی سێ هەزار سەربازە.
عەقید واین مارتۆ وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقییەی وتوە "دوبارە دابەشكردنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەهۆی رادەستكردنەوەی چەند بنكە و بارەگایەك بوە بە لایەنی عیراقی".
رونیشیكردوەتەوە، لەئێستادا ژمارەی سەربازانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، كە لە عیراقدا بونیان هەیە، نزیكەی  سێ هەزار سەربازن.
عەقید واین جەختیلەوەكردوەتەوە، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی لە ماوەی 6 ساڵی رابردو تائێستا لەسەر داوای لایەنی عیراقی ئەنجامیداوە، گەیشتوەتە 37 هەزار و 800 فڕین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group