بریارە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی نائاسای ئەنجامبدات

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەربارەی لێكگەیشتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات كە تایبەت دەبێت بە پەسەندكردنی لێگەیشتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە داهات و نەوت.
ئەمە لە كاتێكدایە، بە پێی لێكگەیشتنەكە كە دوێنێ حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێكردنی دەربڕی، دەبێت هەولێر ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات لەگەڵ 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی ناوخۆ، هەروەها، بڕیارە حكومەتی عێراقیش لەبەرامبەردا مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group