سودانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و پاڵاوگەی نەوتی نەینەوای كردەوە

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە مەراسیمێكدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، سودانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی لە پارێزگای نەینەوا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵی كردەوە، دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەساڵی 2014دا دەستی بەسەر پارێزگای نەینەوادا گرت و زیانێكی زۆری بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ گەیاند كە تەنانەت فڕۆكەخانەكە بەكەڵكی بەكارهێنانی نەما.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەمیانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراقدت بۆ پارێزگای نەینەوا كارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی نەینەوا لەناحیەی حەمام عەلیل لەباشوری پارێزگاكە كردوەتەوە، بەمەش دوای تەواوكردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی نەینەوا، رۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەكەدا دەپاڵاوێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group