لە بەغداوە وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەدرێتەوە

16/11/2020

نەوا
ئەسوان كلدانی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی فەتح وەڵامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و دەڵێت "یاسای قەرز بابەتێكی ناوخۆییە و بۆ هیچ لایەنێكی نێودەوڵەتی نییە دەستوەردان بكات".
دوای پەسندكردنی یاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، نێچیرڤان بارزانی رەخنەی لەو هەنگاوە گرت و داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەكگرتوەكان كرد.
لای خۆیەوە ئەسوان كلدانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "یاسای قەرز بابەتێكی ناوخۆییە و بۆ هیچ لایەنێكی نێودەوڵەتی نییە دەستوەردان بكات، ئەوەی نێچیرڤان بارزانی داوای كردوە جێی سورسوڕمانە و باشتربوو میكانیزمەكە قبوڵ بكات و ئەوەی هەرێم لەسەریەتی رادەستی بكات".
وتیشی "پەرلەمان بە یاساكە پشكی هەرێمی نەبڕیوە، بەڵكو پابەندی كردوە بە رادەستكردنی داهات و وەرگرتنی پشكی خۆی لە قەرز، پەرلەمانتارانی كورد دەنگیان نەدا بە یاساكە و داوای كاتی زیاتریان كرد، سەرەڕای ئەوەی كات لەبەردەستدا نەبو، موچەش زۆر دواكەوتبو، هەروەها هیچ هەڵوێستێكی جدی بەدینەدەكرا لەلایەن پەرلەمانتارانی كورد بۆ رادەستكردنی داهات و وەرگرتنی پشكی خۆیان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group