كەركوك.. 15 بۆمبی چێنراو پوچەڵكرانەوە

20/11/2020 عێراق
نەوا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای كەركوك، 15 بۆمبی چێنراو لەلایەن سوپاوە پوچەڵكراونەتەوە.
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا نووسیویەتی "بە پشت بەستن بەزانیارییەكانی دەزگایی هەواڵگیری نیشتمانی، هێزێك لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و بەهاوبەشی مەفرەزەیەكی دەزگایی هەواڵگری لە رۆژئاوای كۆمەڵگەی نور لە پارێزگای كەركوك، 15 بۆمبی چێندراویان پوچەڵكردەوە".
یەحیا رەسوڵ هیچ وردەكارییەكی دیكەی نەخستووتەڕوو.
سەرباری ئەوەی لە ساڵی 2017دا حكومەتی عیراق سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام چەكدارانی رێكخراوەكە تاوەكو ئێستاش بەردەوامن لەسەر هێرشەكانیان بەتایبەت لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوك، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group