سه‌ڵاحه‌دین.. هێرشێكى داعش ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌

22/11/2020 عێراق

نه‌وا
بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعش لە رێگەی تەقینەوە و قەناسەوە، لە سەڵاحەدین دوو ئەفسەر و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان كوژران و ژمارەیەكیش برینداربون، كە لەنێویاندا سێ هاووڵاتی مەدەنی هەیە.
شانە راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە، لە قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و سێ‌ هاووڵاتی مەدەنی برینداربون.
رونیشكراوەتەوە، دواتر هێزە ئەمنیەكان چون بە هانای بریندارەكانەوە، بەڵام بە چەكی قەناس تەقەیان لێكراوە و بەهۆی ئەوەشەوە ئەفسەرێك بە پلەی عەقید و مفەوەزێك لە هێزەكانی پۆلیس و ئەندامێكی حەشدی شەعبی كوژراون، هەروەها مفەوەزێكی پۆلیس و ئەندامێكی دیكەی حەشدی شەعبی برینداربون.
بەپێی زانیاریەكان، هێزێكی پاڵپشتی گەیشتونەتە ناوچەكە و توانیویانە كۆتایی بە هێرشەكە بهێنن و ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group