یەكێتیی تۆپی پێی عیراق یەك دیناری لە حكومەت وەرنەگرتوە

23/11/2020 وەرزش

نەوا
ئەیاد بونیان سەرۆكی دەستەی ئاساییكردنەوە رایگەیاند، لەوەتەی ئەركەكەی وەرگرتوە، یەكێتیی تۆپی پێی عیراق یەك دیناری بودجەی لە حكومەت وەرنەگرتوە.
بونیان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دەستەی ئاساییكردنەوە بەشێوەیەكی تەواوەتی پشتی بە ماركێتین و سپۆنسەرەكان بەستوە بۆ پاڵشتیكردنی دارایی یەكێتیی تۆپی پێ لە رابردوا.
هەروەها جەختیكردەوە، كە دیدگایەكی بەبازاڕكردنیان هەیە بۆ پاڵشتیكردنی یەكێتییەكە بێ ئەوەی پشت بە پارەی حكومەت ببەستن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group