وته‌بێژی حكومه‌ت: بەمزووانە مووچە دابەشدەکرێت

29/11/2020

نه‌وا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەکەی بەغدا کە 320 ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. 
 جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندووه‌"بەمزووانە مووچە دابەشدەکرێت، ئەوەش یەکێکە لە ئەولەویاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین." دەشڵێت "پارەکەی بەغدا بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین." 
 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات "لە چوارشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران کردووە، یەکێک لە راسپاردەکانی سەرۆکی حکومەت ئەوەبووە کە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزووانە مووچە دابەشدەکات."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group