نه‌وا
له‌هێرشێكی داعشدا له رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌شت چه‌كداری سه‌ر به ئێران كوژران.
روانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له شاری مه‌یاده‌ین له دۆڵی فورات هه‌شت چه‌كداری سه‌ر به ئێران كوژراون.
راشیگه‌یاندووه، له‌و هێرشه‌دا دوو چه‌كداری داعش‌یش كوژراون.
دوو هه‌فته به‌ر له ئێستاش له هێرشێكی ئیسرائیل دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیره‌زور له سوریا 19 چه‌كداری سه‌ر به ئێران كوژرابوون.
له‌دوای دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریاوه حكومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد و جگه له‌وه‌ش چه‌ند گروپێكی له شیعه‌كانی پاكستان، ئه‌فغانستان و لوبنان و عیراقیشی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی دیمه‌شق پڕچه‌ك كردووه.