پەرلەمانی كوردستان: دەبێت فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لەژێر چاودێرییماندا بێت

15/12/2020

نەوا
ئەمڕۆ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە رێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا وتی "فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەكات، دەبێت كار و چالاكییەكانی لەژێر چاودێریی پەرلەماندا بێت".
باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم 14 نوێنەرایەتی لە دەرەوەی هەرێمدا هەیە، بۆیە دەبێت هەموو كارەكانیان بە یاسایی بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم وتی "فەرمانگەكەمان رۆڵی گرنگی هەیە لە وەرگرتنی كۆمەك و هاوكاری جەنگی دژبە داعش، بەڵام كەموكوڕیشمان هەبوە، ئەو دانیشتنەی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانیش كردمان، گرنگی خۆی هەبوو".
باسی لەوەشكرد بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە دەنگ بانگهێشتەكانی دەرەوە بچن، بەڵام بەپێی توانا بەشداری ئەو كۆنگرە و كۆنفرانسانەیان كردوە، كە بۆ پێگەی كوردستان گرنگی خۆیان هەیە.

لەبارەی ڕۆڵی نوێنەرایەتییەكان سەفین دزەیی گوتی:   نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە سیاسەتی هەرێم جێبەجێ دەكەن و بەردەوامیش وەڵامی داواكاری ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە دەدەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group