پەرلەمانی كوردستان: قەوارەی هەرێم موڵكی تایبەتی هیچ كەس و لایەنێك نییە

17/12/2020

نەوا
سەرۆكایەتیی پەرلەمان راگەیەندراوێكی لە رۆژی ئاڵادا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كوردستان لە هەمو كاتێك زیاتر پێویستیی بەتەبایی ناوخۆیی و گیانی برایەتی و لێكتێگەیشتن و لێبوردەیی و كاری پێكەوەیی هەیە.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا جەختدەكاتەوە، ئاڵاكەمان سیمبولی قوربانیدان و گیانبەختكردن و سەرفرازیی هەمیشەییە، پێویستە بۆ بە بەرزی شەكاندنەوەی هەرگیز سڵ لە هیچ قوربانیدانێك نەكەینەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئاڵای كوردستان رەمزی قەوارەی هەرێمە و لە دەستوری هەمیشەیی عیراقدا دانی پێدانراوە، ئەو قەوارەیە بەری رەنج و خەبات و قوربانیدانی خەڵكی كوردستانە و موڵكی تایبەتی هیچ كەس و لایەن و ئایدۆلۆژیایەكی دیاریكراو نییە، بۆیە پاراستنی ئەو قەوارە دەستوریە دەبێت كاری لەپێشینەی هەموو لایەك بێت.
پەرلەمان جەختیلەوەشكردوەتەوە، كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بەتەبایی ناوخۆیی هەیە، چونكە هەمومان لە یەك كەشتیدان و پەرتەوازەیی و رق و توندوتیژی دەبێتەهۆی پێدانی بیانو بۆ دواخستنی ئەو چاكسازییە ریشەییەی كوردستان پێویستیەتی و ئاڵۆزكردنی دۆخەكەو بەفیڕۆدانی بەرهەمی خوێنی شەهیدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group