نه‌وا
له یاری كۆتایی جامی پاڵه‌وانانی ئاسیا كه له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ك له پێرسپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان هیوندای كۆریای باشور به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به گۆڵێكی مه‌هدی عه‌بدی یانه ئێرانیه‌كه پێشكه‌وت، به‌ڵام دواتر به لێدانێكی سزا یانه كۆریه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر به لێدانێكی دیكه‌ی سزا یانه‌ی ئۆڵسان هیوندا توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سه‌ر پێرسپۆلیس دا سه‌ربكه‌وێت و جامه‌كه‌ی بۆ خۆی ببات.
له ساڵی 1993ه‌وه هیچ یانه‌یه‌كی ئێرانی نه‌یتوانیوه جامی پاڵه‌وانانی ئاسیا بباته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته گه‌یشتونه‌ته یاری كۆتایی.
پێشتریش لە ساڵی 2018دا یانه‌ی پێرسپۆلیس (پیروزی) ئێران له یاری كۆتایی جامی پاڵه‌وانانی ئاسیا، به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كاشیما ئالتنێرزی ژاپۆنی یارییه‌كه‌ی دۆڕاندبوو.