سەرۆک کۆماری عیراق یاسای بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد

24/12/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
رۆژی پێنجشه‌ممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق یاسای بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد و له‌وباره‌شه‌وه‌ رایگه‌یاند، پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.

 دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاساكه‌ درابوو، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.
بەرهەم ساڵح هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group