بەرپرسێكی یەكێتی: ئێمە لە پشت پرۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوكەوە نین

26/12/2020

نەوا
هیدایەت تاهیر جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك رەتیدەكاتەوە حزبەكەی پەیوەندی بە پرۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوكەوە هەبێت.
ئەو لێپرسراوەی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوك وتویەتی "ژمارەیەك نوسەر و رۆشنبیر و ئەكادیمی لە سەرجەم نەتەوەكان كۆبونەتەوە و پرۆژەكەیان وەك چارەسەرێكی مامناوەندی راگەیاندوە".
رونیشیكردوەتەوە، یەكێتی پێی وایە ئەو بابەتە پێچەوانەی دەستورە، چونكە پارێزگاكە كێشە لەسەرە و لەچوارچێوەی مادەی 140دایە، ئەو مادەیەش چارەنوسی كەركوك دیاری دەكات، هەروەها دەستور رەتیدەكاتەوە كەركوك و بەغدا بخرێنە پرۆژەی بەهەرێمكردنەوە.
هەروەها هیدایەت تاهیر باسی لەوەكردوە، رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتە و پێشنیاركردنی سەختە، چونكە پێچەوانەی دەستورە و زۆرینەی حزب و كوتلە سیاسیەكانیش رازی نین لەسەری. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group