پرۆفیسۆرێك: بە دڵنیاییەوە بونەوەری ئاسمانی هەیە

03/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا 
پرۆفیسۆرێكی ئەمریكی جەختلەوەدەكاتەوە، ژیانی پێشكەوتوو لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە و 25 ساڵی روناكی دورە لێمانەوە و بەڵگەش ئەو پاشماوە ئاسمانیەیە لەساڵی 2017 گەیشتە نزیكی زەوی.
ئافی لوب پرۆفیسۆر و سەرۆكی بەشی گەردونی لە زانكۆی هارڤارد لە لێدوانێكی سەرنجڕاكێشدا باسی لەوەكردوە: ئەو تەنە ئاسمانیەی لە ساڵی 2017 گەیشتە سیستمی خۆری هەسارەكەمان بۆ شارستانیەتێكی تری زیرەك دەگەڕێتەوە كە 25 ساڵی روناكی لێمانەوە دورە.
رۆژنامەی "دەیلی ستار" بڵاویكردوەتەوە، ئەو قسانەی لوب لە كتێبی داهاتویدا بەناوی "دەرەوەی زەوی: یەكەم هێمای ژیانی زیرەك" بڵاودەكاتەوە و نوسیویشیەتی، هەندێك زانا نایانەوێت گفتوگۆ لەسەر ئەگەری بونی ژیان لە دەرەوەی زەوی بكەن و پێویستە واز لەو بیرۆكەیە بهێنن كە ئێمە تایبەتمەند و دەگمەنین.
ئەو تەنە ئاسمانیەی لوب باسی دەكات لەلایەن زانایانەوە ناونرا "ئۆمواموا" كە واتای دۆزەرەوەیە و لوب پێی وایە كە هەسارۆچكە نەبوە بەڵكو پاشماوەی ئاسمانییە لە هەسارەیەكی ترەوە هاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group