عیراق.. 741 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

03/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 741 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی عیراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق هه‌زار و 974 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكن.
تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 597 هه‌زار و 774 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 12 هه‌زار و 834 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 543 هه‌زار و 720 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 91%ی تووشبوان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group