تەندروستی جیهانی: تا ئێستا كۆرۆنا نوێیەكە لە 41 دەوڵەت تۆمار كراوە

06/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە: نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە بەریتانیا دەركەوت، تائێستا لە 41 دەوڵەتی جیهان بڵاوبوەتەوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: ئەو نەوە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە وڵاتی بەریتانیا دەركەوت تائێستا لە 41 دەوڵەتی جیهان بڵاوبوەتەوە ئەوەش تا رۆژی 5/1/2021.
تەندروستی جیهانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: بڵاوبونەوەكان بەشێوەیەكی كەمن، هەروەها ئەو نەوە نوێیەی ڤایرۆسەكەش كە لە باشوری ئەفریقا دەركەوتوە لە 6 دەوڵەتی جیهان تۆمار كراوە.
لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردو نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا دەركەوت كە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە بەڵام مەترسیەكەی زیاتر نییە، هەروەها دواتریش وەزارەتی تەندروستی باشوری ئەفریقا بڵاویكردەوە، لەو وڵاتەش نەوەیەكی نوێی كۆرۆنا دەركەوتوە كە جیاوازە لە بەرتیانیەكە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group