دانیشتنی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی سەركەوتنی بایدن دەستی پێكرد

07/01/2021 جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا راگیرا، دانیشتنەكە دەستی پێكردەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، دانیشتنی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەستی پێكردوەتەوە و ئەنجومەنەكە تانەكانی هەڵبژاردنی لە ولایەتی ئەریزۆنا و چەند ولایەتێكی تر رەتكردەوە.
بەپێی زانیاریەكان، لای خۆیەوە داواكاری گشتی ولایەتی نیویۆرك ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوەی دۆناڵد ترامپ دەیكات هەوڵی كودەتایە و داواش دەكرێت بەگوێرەی مادەی 25ی دەستوری ئەو وڵاتە ترامپ لەكار بخرێت، لای خۆشیانەوە تۆڕەكانی تویتەر و فەیسبوك و سناپچات ئەكاونتەكانی ترامپیان راگرتوە.
بەپێی زانیاریەكان، میلانیا ترامپ خانمی یەكەم و چەندین گەورە بەرپرسی تری كۆشكی سپی وەك بەرپرسی كاروباری كۆمەڵایەتی و جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنیەكانیش رەوانەی واشنتۆن كراون، هەروەها سەرۆكی دیموكراتەكان ئاماژەی بەوەداوە، ئەم روداوانە وەك رۆژێكی رەش دەچنە مێژووی ئەمریكاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group