پەرلەمانتارێك: رێگە نادەین موجامەلەی هەرێمی كوردستان بكرێت

07/01/2021 عێراق

نەوا-
مەنسور بعێجی ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەمەرج دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجە دەدەن و رێگە نادەن موجامەلەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
مەنسور بعێجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بودجەی ژمارەكانە و بەهیچ شێوەیەك دادپەروەری بەرامبەر پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور جێبەجێ نەكراوە و بەبێ‌ گۆڕانكاری پرۆژە یاساكە تێناپەڕێنین.
باسی لەوەشكردوە: پرۆژە یاساكە چەند بڕگەیەكی تێدایە كە پێویستە بگۆڕدرێن بەتایبەتی پشكی ئەو پارێزگایانە كە كێشەی گەورەی خزمەتگوزاریان هەیە و پرۆژە یاساكەی ئەمساڵ خراپترینە تائێستا و موجامەلەی هەرێمی كوردستان كراوە و بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین.
بعێجی ئەوەشی رونكردووەتەوە: رێگە بە موجامەلەی هەرێمی كوردستان نادەین لەسەر حسابی پارێزگاكانی تر و رێگە نادەین هەرێم نەوت هەناردە بكات و یەك بەرمیل رادەستی ناوەند نەكات و داوای پشكی خۆشی لە بودجە بكات، هەروەها رێگە نادەین وەك ساڵانی پێشوو بڕگەكانی تایبەت بە هەرێم تێپەڕێنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group