روانگەی سوری: چوار چەكداری حەشدی شەعبی لە كاتی پەڕینەوە بۆ سوریا كوژران

08/01/2021 عێراق

نەوا
روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، چوار چەكداری حەشدی شەعبی لەو كاتەی خەریكی پەڕینەوە بوون بۆ ناو خاكی سووریا، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كرانە ئامانج و كوژران.
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، رۆژی پێنج شەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج لە كاتی پەڕینەوەیاندا بە ناوچەیەكی سنووریی نافەرمییدا لە نزیك شاری ئەلبوكەمالی سەر بە دێرەلزوور.
راشیگەیاندووە، لە ئەنجامدا چوار چەكداری حەشد كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون، كوژران و دووی تریش بریندار بوون.
تائێستا هیچ لایەنێك ئەو هێرشەی نەگرتوەتە ئەستۆ و لە حاڵەتە هاوشێوەكانی پێشوودا ئیسرائیل تۆمەتبار كراوە و بەرپرسانی تەلئەبیبیش نایشارنەوە كە گروپەكانی نزیك لە ئێران لە سوریا دەكەنە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group