زانایان ڤاكسینێكی زۆر چالاكیان دژی كۆرۆنا دۆزیەوە

10/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ زانایان توانیویانە ڤاكسینێكی زۆر چالاك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە، كە تەنها یەك جار وەریدەگریت و پێویست ناكات بە دوو ژەم بەكاری بهێنیت.
بەپێی  لێكۆڵینەوەیەك كە پێگەی "تایمز نیوز ناو" بڵاویكردوەتەوە: زانایان ڤاكسینەكەیان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نانۆیی دروستكردوە، كە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوە دژە تەنەكان بۆ ڤایرۆسەكە ئەویش دوای وەرگرتنی تەنها یەك ڤاكسین.
پیتەر كیم سەرۆكی تیمی زانایانی لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی باسی لەوەكردوە: توانیویانە پرۆتینی "سپایك"ی ڤایرۆسەكە بكەنە ئامانج كە توشی روخانی دەكات و چیتر ناتوانێت بگوازرێتەوە و زیاد بكات، ڤاكسینەكە دەبێتە هۆی ئەوەی خانەكانی جەستە بەشێوەیەكی كاتی پرۆتینی "سپایك" دەربدەن و بەهۆی ئەوەشەوە سیستمی بەرگری وەڵام دەدات و دژە تەنەكان دروست دەكات.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر مشكی تاقیگە سەركەوتو بوە و دوو هێندەی ڤاكسینەكانی ئێستا بەهێزترە و تەنانەت لە رێگەی بەكارهێنانی پلازمای ئەوانەشی چاكبونەوە بەهێزترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group