ساڵی رابردوو 2779 روداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر رویانداوە

10/01/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە: لە ساڵی رابردودا لە 24 شوێنی جیاواز 2 هەزار و 779 روداوی سوتان رویانداوە و 4 هەزار و 265 هەڵمەتی رشاندن بۆ 399 باڵەخانە ئەنجامدراوە.
رائید سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: لەساڵی 2020دا 116 زەوی بەتاڵ و 399 باڵەخانە 4 هەزار و 265 شوێنیشیان بە ماددەی دژە ڤایرۆس رشاندوە.
وتیشی: لە ساڵی رابردو 2 هەزار و 779 روداوی سوتان لە 24 شوێنی جیاواز رویانداوە كە 535یان لەناو شار و 2 هەزار و 244یان لە دەرەوەی شار رویانداوە و زۆرترین ئاگریش لە ماڵاندا بوە كە 374 روداو بوە و 11 ئۆتۆمبێلیش بەهۆی فیتپەمپەوە سوتاون، روداوەكانی دیكەش لە شوێنە گشتی و تایبەتیەكاندا بوە.
سەركەوت كاڕەش لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا باسی لەوەكرد: بەهۆی روداوەكانەوە لە ساڵی رابردوودا 22 كەس گیانیانلەدەستداوە و 70 كەس بریندار بون و 33 كەسیش لە ئاودا خنكاون و 58ی دیكەش لە خنكان رزگار كراون.
سەبارەت بەهۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە ئەوەی ئاشكراكرد: هەزار و 52 روداو بەهۆی شۆرتی كارەبا و 150 بەهۆی گڕگرتنی غاز و 392 بەهۆی كەمتەرخەمی و 167یان بەهۆی جگەرە و 18روداویان بەهۆی نەوت و 121 یان بەهۆی یاری منداڵان و بەنزینەوە و 6 روداوی سوتان و 873 روداوی سوتانیش بەهۆكاری نادیار رویانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group