نه‌وا
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زیاتر له یه‌ك موچه‌ی هه‌بێت، 20٪ تاوه‌كو 49٪ی له‌جاتی ئه‌و موچانه‌ی وه‌رگرتوه مانگانه له موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: 407 ملیۆن دینار له موچه‌ی مانگانه‌ی 492 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بڕدرا، 87 ملیۆن دینار مانگانه له موچه‌ی خانه‌نشینی 103حاكم كه‌مكرایه‌وه.
باسى له‌وه‌شكردوه: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زیاتر له یه‌ك موچه‌ی هه‌بێت ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی لێیده‌بڕدرێت 20٪ تاوه‌كو 49٪ی لەبری ئه‌و موچانه‌ی وەریگرتوە مانگانه له موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، واته ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه وه‌ریگرتوه لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له پۆستێكى تردا هێماى بۆ ئه‌وه‌كردوه: بڕیاری گرنگ و نوێ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی گه‌وره ده‌درێت كه دڵخۆشكه‌رن.